زانایەكی بەناوبانگ لەسەر داوای خۆی كۆچی دوایی كرد

هەواڵ / جیهان :: 10/05/2018‌ :: 4161‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئەمڕۆ دەیڤد گوداڵ، زانای روەک و ژینگەی ئوسترالی لە تەمەنی ١٠٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، دوای ئەوەی لە ئوسترالیاوە گەشتی کرد بۆ سویسرا بۆ کۆتایی هێنان بەژیانی خۆی لە نەخۆشخانەیەک کە سیاسەتی "کوشتنی بەڕەحم" پەیڕەو دەکات.

 
لەوبارەیەوە رێکخراوی ئیگزیت ئینتەرناشناڵ کە داکۆکی لە (مافی کەسەکان بۆ هەڵبژاردنی مەرگی خۆیان) دەکات رایگەیاند گوداڵ بە ئارامی کاتژمێر ١٠:٣٠ بەیانی بە کاتی گرینیچ کۆچی دوایی کردوە.

ئەو بابەتە ئەمڕۆ رای گشتی جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کرد بەهۆی سوور بوونی ئەو زانایە لەسەر خۆکوشتن و داوا کردن لە ئوسترالیا و وڵاتانی دیکە کرد بۆ پەیڕەوکردنی ئەو رێوشوێنانەی کە هاوکاری دەکات لە "مردنی بەبەزەییانە".

بەرلە کۆچی دوایی، گوداڵ داکۆکی لە خواستی خۆی بۆ مەرگ کردووە و وتویەتی نزیکەی ٢٠ ساڵە بیر لە خۆکوشتن دەکاتەوە، بەڵام دوای ئەوەی توانا جەستەییەکانی لاوازبوون بڕیاری لەسەر داوە.

وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد  



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure