گه‌رمیان: ڕێژەی به‌شداریكردن له‌ دەنگدانی تایبەت 68.3% بووە

هەواڵ / کوردستان :: 10/05/2018‌ :: 196‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كاروان گه‌رمیانى
به‌ پێى ئاماره‌كانى كۆمسیۆن له‌ سنورى گه‌رمیان "كه‌لار، كفرى، ده‌ربه‌ندیخان" شه‌ش هه‌زار و 151 كه‌س له‌ هێزه‌كانى ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌ ده‌نگیان داوه‌.


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ كۆمسیۆنى گه‌رمیان كه‌ نه‌یویست ناوى بڵاوبكرێته‌وه‌ به‌ دواڕۆژ-ى راگه‌یاند "له‌ پرۆسه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌ت له‌ سنوورى گه‌رمیان نۆ هه‌زار و 5 كه‌س مافى ده‌نگدانى هه‌بووه‌". 

وتیشى "له‌و رێژه‌یه‌ شه‌ش هه‌زار 151 كه‌س ده‌نگیان داوه‌ كه‌ ده‌كاته‌ رێژه‌ى 68.3%"

ئه‌مڕۆ له‌ پرۆسه‌ى ده‌نگانى تایبه‌ت له‌ سنوورى گه‌رمیان به‌هۆى زۆرى ژماره‌ى ده‌نگده‌ر و هێواشى ئامێرى ئه‌لیكترۆنى تایبه‌ت به‌ ده‌نگدان له‌ چه‌ند ناوه‌ندێك شه‌ڕ و كێشه‌ و گرفت دروستبوو، له‌ ئه‌نجامیشدا چه‌ندجارێك پرۆسه‌كه‌ راگیرا.  
 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure