فلاى دوبه‌ى گه‌شته‌كانى بۆ فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى ده‌ستپێكرده‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 10/05/2018‌ :: 656‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
كۆمپانیاى فڕۆكه‌وانى (flay dubai) ئه‌مڕۆ گه‌شته‌كانى بۆ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى ده‌ستپێكردوه‌وه‌ و هه‌فتانه‌ش دوو گه‌شت ئه‌نجام ده‌دات.


دانا محه‌مه‌د، وته‌بێژى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 10ى ئایار له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ ئه‌مڕۆ كۆمپانیاى (فلاى دوبه‌ى) دواى چوار ساڵ له‌ راگرتن، گه‌شته‌كانى بۆ هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى و هه‌ولێر ده‌ستپێكرده‌وه‌.

وتیشى "له‌ئێستا كۆمپانیاكه‌ هه‌فتانه‌ دوو گه‌شت ئه‌نجامده‌دات و ئه‌گه‌ر پێویستیش بكات گه‌شته‌كان زیاتر ده‌كه‌ن".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure