هه‌ولێر: رێژەی بەشداری لە 40% نزیكده‌بێته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 10/05/2018‌ :: 227‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
ئەندامێكی باڵای هەڵبژاردنەكان رایده‌گه‌یه‌نێت رێژەی بەشداری دەنگدان نزیكبووه‌تەوە لە 40% و هێزێكی ئەمنیش ئامادەكراوە بۆ رووبەڕووبونەوەی هەر روداوێك.

عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر و ئەندامی لیژنەی باڵای هەڵبژاردن لە پارێزگای هەولێر لەكاتی سەردانی بۆ بنكەیەكی دەنگدان كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجامدا و رایگەیاند "لە چەند بنكەیەك گرفت لە ئامێری دەنگدان هەبوو چارەسەركراوەو هیچ كێشەیەكی ئەمنی نەبووەو ئەگەری رودانی هەر كێشەیەك، ئەوا هێزێكی تایبەت ئامادەیە بۆ رووبەڕوو و چارەسەری".

سەبارەت بە رێژەی بەشداری وتی "رێژەی بەشداری نزیكبووه‌تەوە لە 40% و  پرۆسەكەش بەردەوامی هەیە".

باسی لەوەشكرد كە لە هەندێك بنكە كێشە لە ئامێری دەنگدان هەبووەو ئەویش چارەسەر كراوەو هیچ كێشەیەكی ئەمنیش لە سنوری پارێزگای هەولێر نەبووە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure