دەنگدان لە دوو وێستگەی هەولێر وەستا

هەواڵ / کوردستان :: 10/05/2018‌ :: 419‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچەر عەلی
بەهۆی پاڵەپەستۆ و قەرەباڵغیەوە، دەنگدان لە هەردوو وێستگەی ئامادەیی بارزانی كوڕان و ئامادەیی ئازادی كچان وەستاوە.

هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە دواڕۆژی راگەیاند، بەهۆی پاڵەپەستۆی زۆر لەسەر ئەو دوو بنكەیە، كۆمپیوتەری دەنگدارانی تایبەت، هەڵگیراوەو دەنگدان راوەستاوە.

وتیشی "ئەگەری هەیە ئەو كاتەی ماوە ناتوانرێت بەشی دەنگدان بكات بەهۆی دواكەوتنەوە، لەبەرئەوەی لە كۆی سێ وێستگە، كە هەر وێستگەی 450 كەس دەنگی لێدەدات، بەڵام نزیكەی 125 كەس دەنگیان داوە بۆ هەر وێستگەیەك".

هۆگر ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەگەر پرۆسەكە بەوشێوەیە بەردەوامبێت، گرفت بۆ هێزە ئەمنییەكان دروستدەبێت لە پاراستنی ئەمنییەتی پرۆسەكە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure