نرخی دراوە جیهانییەکان لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا

هەواڵ / ئابوری :: 10/05/2018‌ :: 367‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 10ى ئایاری 2018، به‌هاى دۆلار بەرامبەر دینار بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینى و 100 دۆلار به‌ 121 هەزار و 100 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.


جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیاى شەبەکە نەقدیە له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشەممە له‌كردنه‌وه‌ى بازاڕدا به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌رى دینار بەرزبوونەوەی به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 121 هەزار و 100 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، لەکاتێکدا دوێنێ چوارشه‌ممه‌ له‌کاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار بەرامبەر 120 هەزار و 800 دینار بوو.

به‌گشتى به‌هاى دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌:
100 دۆلار به‌ 121 هەزار و 100 دینارە.
100 یۆرۆ به‌ 144 هەزار دینارە.
100 پاوه‌ن به‌ 165 هەزار دینارە.
100 هەزار تمەن به‌ 19 هەزار و 750 دینارە.
100 لیرەی تورکی به‌ 28 هەزار و 750 دینارە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure