فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل ده‌یان ئامانجی ئێرانی له‌ سوریا بۆمباران ده‌كه‌ن

هەواڵ / جیهان :: 10/05/2018‌ :: 310‌ جار بینراوە

دواڕۆژ 
سوپای ئیسڕائیل، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 10 ئایار رایگه‌یاند، فڕۆكه‌ سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان ده‌یان ئامانجی ئێرانیان له‌ سوریا بۆردومانكردووه‌، ئه‌مه‌ش وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و هێرشه‌ موشه‌كییه‌كه‌ی كه‌ كرابووه‌ سه‌ر ناوچه‌ی جولان. 


سوپای ئیسڕائیل له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ ئه‌مڕۆ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ كه‌ هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی ئیسڕائیل دووچاری هیچ زیانێك نه‌بوونه‌ته‌وه‌ له‌كاتی بۆمبارانكردنی ئامانجه‌كاندا. 

لە بەرامبەردا میدیاکانی سوریا بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، هێزی بەرگری ئاسمانی سوریا چەند موشەکێکی ئیسرائیلی خستووەتە خوارەوە.

ئەو هێرشەی ئیسرائیل دوای ئەوە هات کە ئێران ٢٠ موشەکى ئاڕاستەی جۆلان کرد کە لە ژێر دەسەڵاتى ئیسرائیلدایە . 

 

له‌ كاردانه‌وه‌ی رووداوه‌كه‌شدا، ساره‌ سانده‌رز، وته‌بێژی كۆشكی سپی پشتگیری وڵاته‌كه‌ی بۆ ئه‌و هێرشانه‌ی ئیسڕائیل راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌و هێرشانه‌ی ئیسڕائیل مافێكی سه‌روه‌ری ته‌لئه‌بیبه‌ بۆ پارێزگاریكردن له‌ خۆی. 

لای خۆشییه‌وه‌، میخائیل بۆغدانۆڤ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا، رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی نیگه‌رانه‌ له‌ بارگرژییه‌ی له‌ نێوان ئیسڕایل و ئێران دروستبووه‌ به‌هۆی هێرشه‌ موشه‌كییه‌كانه‌ و داواشی له‌ هه‌ردوولایه‌نه‌كه‌كرد كه‌ دان به‌خۆیاندابگرن. 

وه‌رگێڕانی : محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure