"ده‌نگدانى تایبه‌ت چاره‌نووسى زیاتر له‌ 5 كورسى پارێزگاكانى هه‌رێم یه‌كلاده‌كاته‌وه‌"

هەواڵ / عێراق :: 10/05/2018‌ :: 290‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر
به‌پێى ئاماره‌كانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق له‌ كۆى 900 هه‌زار ده‌نگده‌رى تایبه‌ت زیاتر له‌ 210 هه‌زار كه‌سیان له‌ هه‌رسێ پارێزگاى هه‌رێمى كوردستانن، به‌پێى رێژه‌ى پێویستى كورسیه‌كی په‌رله‌مانى عێراق بێت، له‌ كۆى 45 كورسى هه‌رسێ پارێزگاى هه‌رێم، زیاتر له‌ 5 كورسى به‌هۆى ده‌نگدانى تایبه‌ت یه‌كلایده‌كرێته‌وه‌.


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 10ى ئایار ده‌نگدانى تایبه‌تى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق له‌ 12ى ئایار ئه‌م مانگه‌ ده‌ستیپێكرد.

مازن عەبدولقادر، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى هه‌رێمى  كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێم به‌ دواڕۆژى ڕاگه‌یاند، له‌ كۆى زیاتر له‌ 900 هه‌زار ده‌نگده‌رى تایبه‌ت له‌ سوپا و پێشمه‌رگه‌ و هه‌موو هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى عێراق 210 هه‌زاریان له‌ هه‌رێمى كوردستانن، بۆ ئه‌مه‌ش زیاتر له‌ 99 بنكه‌ى ده‌نگدانیان بۆ كراوه‌ته‌وه‌".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، رێژه‌ى وه‌رگرتنه‌وه‌ى كارتى بایۆمه‌ترى ده‌نگدانى تایبه‌ت له‌ 90% زیاتره‌و له‌ زۆربه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراقیش ده‌نگده‌رانى تایبه‌ت زۆرترین ڕێژه‌ى به‌شداریكردنیان هه‌یه‌.

لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاری ئه‌م مانگه‌دا لەدەنگدانی تایبەتدا كەئه‌مڕۆ ده‌ستیپێكرد، 210 هەزار كەس مافی دەنگدانیان هەیە كە بەشی نزیكەی 5 كورسی پەرلەمانی عێراق دەكات.

ده‌نگی قه‌واره‌ سیاسییه‌كانى هه‌رێم له‌ناو هێزه‌ ئه‌منیه‌كاندا له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانى عێراق له‌ هه‌رسێ پارێزگاكه له‌ ساڵى 2014:

یه‌كه‌م/ پارێزگای هه‌ولێر له‌ 30/4/2014

 -پارتی: 35 هه‌زار‌و 520 ده‌نگ

 -یه‌كێتی: 9 هه‌زار‌و 250 ده‌نگ

-گۆڕان: 5 هه‌زار‌و 180 ده‌نگ

-كۆمه‌ڵی ئیسلامی: هه‌زار‌و 750 ده‌نگ

- یه‌كگرتووی ئیسلامی: هه‌زار‌و 646 ده‌نگ

دووه‌م/ پارێزگای سلێمانی له‌30/4/2014

- یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان 18 هه‌زار‌و 199 ده‌نگ

- بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان 9 هه‌زار‌و 518 ده‌نگ

- یه‌كگرتووی ئیسلامی هه‌زارو 43 ده‌نگ

- كۆمه‌ڵی ئیسلامی 889 ده‌نگ

- پارتی دیموكراتی كوردستان 911 ده‌نگ.

سێیه‌م / پارێزگای دهۆك له‌ 30/4/2014

- پارتی دیموكراتی كوردستان بە‌(20 هه‌زار‌و 995) ده‌نگ،

- یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستانیش (1 هه‌زار‌و 498) ده‌نگی هێناوه‌.

- یه‌كگرتوی‌ ئیسلامی بە‌(2 هه‌زار‌و 846) ده‌نگ.

- بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان (1 هه‌زارو 239) ده‌نگ

- كۆمه‌ڵی‌ ئیسلام (89) ده‌نگی هێناوه‌.

" ده‌نگدانى تایبه‌ت چاره‌نووسى زیاتر له‌ 5 كورسى پارێزگاكانى هه‌رێم یه‌كلایده‌كاته‌وه‌ "

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر

به‌پێى ئاماره‌كانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق له‌ كۆى 900 هه‌زار ده‌نگده‌رى تایبه‌ت زیاتر له‌ 210 هه‌زار كه‌سیان له‌ هه‌رسێ پارێزگاى هه‌رێمى كوردستانن، به‌پێى رێژه‌ى پێویستى كورسیه‌كی په‌رله‌مانى عێراق بێت  له‌ كۆى 45 كورسى هه‌رسێ پارێزگاى هه‌رێم، زیاتر له‌ 5 كورسى به‌هۆى ده‌نگدانى تایبه‌ت یه‌كلایده‌كرێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 10ى ئایار ده‌نگدانى تایبه‌تى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق له‌ 12ى ئایار ئه‌م مانگه‌ ده‌ستیپێكرد.

مازن عبدالقادر، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى هه‌رێمى  كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێم به‌ دواڕۆژى ڕاگه‌یاند" له‌ كۆیى زیاتر له‌ 900 هه‌زار ده‌نگده‌رى تایبه‌ت له‌ سوپاو پێشمه‌رگه‌ و هه‌موو هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى عێراق 210 هه‌زاریان له‌ هه‌رێمى كوردستانن، بۆ ئه‌مه‌ش زیاتر له‌ 99 بنكه‌ى ده‌نگدانیان بۆ كراوه‌ته‌وه‌".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، رێژه‌ى وه‌رگرتنه‌وه‌ى كارتى بایۆمه‌ترى ده‌نگدانى تایبه‌ت له‌ 90% زیاتره‌و له‌ زۆربه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراقیش ده‌نگده‌رانى تایبه‌ت زۆرترین ڕێژه‌ى به‌ژداریكردنیان هه‌یه‌.

لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاری ئه‌م مانگه‌دا لەدەنگدانی تایبەتدا كەئه‌مڕۆ ده‌ستیپێكرد 210 هەزار كەس مافی دەنگدانیان هەیە كە بەشی نزیكەی 5 كورسی پەرلەمانی عێراق دەكات.

ده‌نگی قه‌واره‌ سیاسییه‌كانى هه‌رێم له‌ناو هێزه‌ ئه‌منیه‌كاندا له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانى عێراق له‌ هه‌رسێ پارێزگاكه له‌ ساڵى 2014  :

یه‌كه‌م/ پارێزگای هه‌ولێر له‌ 30/4/2014

 -پارتی: 35 هه‌زار‌و 520 ده‌نگ

 -یه‌كێتی: 9 هه‌زار‌و 250 ده‌نگ

-گۆڕان: 5 هه‌زار‌و 180 ده‌نگ

-كۆمه‌ڵی ئیسلامی: هه‌زار‌و 750 ده‌نگ

- یه‌كگرتووی ئیسلامی: هه‌زار‌و 646 ده‌نگ

دووه‌م/ پارێزگای سلێمانی له‌30/4/2014

- یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان 18 هه‌زار‌و 199 ده‌نگ

- بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان 9 هه‌زار‌و 518 ده‌نگ

- یه‌كگرتووی ئیسلامی هه‌زارو 43 ده‌نگ

- كۆمه‌ڵی ئیسلامی 889 ده‌نگ

- پارتی دیموكراتی كوردستان 911 ده‌نگ.

سێیه‌م / پارێزگای دهۆك له‌ 30/4/2014

- پارتی دیموكراتی كوردستان بە‌(20 هه‌زار‌و 995) ده‌نگ،

- یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستانیش (1 هه‌زار‌و 498) ده‌نگی هێناوه‌.

- یه‌كگرتوی‌ ئیسلامی بە‌(2 هه‌زار‌و 846) ده‌نگ.

- بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان (1 هه‌زارو 239) ده‌نگ

- كۆمه‌ڵی‌ ئیسلام (89) ده‌نگی هێناوه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure