وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا و فڕه‌نسا له‌گه‌ڵ زه‌ریف پەیوەندی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

هەواڵ / جیهان :: 10/05/2018‌ :: 163‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دوارۆژ
بۆریس جۆنسن، وه‌زیری ده‌ره‌وەی بریتانیا و ژان ئێف لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فره‌نسا له‌ دوو په‌یوه‌ندی تەلەفۆنیدا له‌گه‌ڵ هاوتا ‌ئێرانییه‌كەیاندا وێڕای پاڵپشتی له‌ مانه‌وه‌ی ئێران له‌ رێكکه‌وتنی ئه‌تۆمی، جه‌ختیان له‌ به‌هه‌ند وه‌رگرنی ئێران له‌ قازانجه‌كانی ئه‌و ڕێكکه‌وتنه‌ كرده‌وه‌.


به‌پێی هەواڵێکی ئیسنای ئێرانی،  له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییانەدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، جه‌ختی له‌سه‌ر گه‌ره‌نتی و پێویستی مانه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی ڕێكکه‌وتنه‌كه‌ له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران كرده‌وه‌.

رۆژی 8ی ئایاری 2018 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کشانەوەی وڵاتەکەی لەڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران راگەیاند.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure