کاتى وه‌ستانى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ئاشكرابوو

هەواڵ / کوردستان :: 10/05/2018‌ :: 240‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رێژنه‌ عه‌لى
به‌رپرسێكى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن رایده‌گه‌یه‌نێت، كاتژمێر 12ى شەوی 10 لەسەر 11ى ئایار بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانى عێراق ده‌وه‌ستێت.


رزگار حاجى، جێگرى سه‌رۆكى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند "بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌ كاتژمێر 12ى شەوی 10 لەسەر 11ى ئایارى 2018 ده‌وه‌ستێت، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌ 12 تا 7ى به‌یانى رۆژى 11ى ئایار بانگه‌شه‌ ناكرێت، زیاتر له‌ كاتژمێر 7ى به‌یانى رۆژى 11ى ئایار بانگه‌شه‌ به‌ رەسمى ده‌وه‌ستێت".

رۆژى 14ى نیسان بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانى عێراق له‌ پارێزگاكانى عێراق و 15ى نیسانیش له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ستیپێكرد، لە رۆژی 12ی ئایاریش پڕۆسەی دەنگدان ئەنجامدەدرێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure