دواى بڕیاره‌كه‌ى تره‌مپ سعودیه‌ ئاماده‌یه‌ نه‌وتى زیاتر بخاته‌ بازاڕه‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 09/05/2018‌ :: 191‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
عه‌رەبستانى سعودیه‌ كه‌ یه‌كێكە له‌ گه‌وره‌ به‌رهه‌مهێنه‌رانى نه‌وت، ئاماده‌یی نیشاندا،  هه‌موو رێوشوێنێك بگرێته‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ى بڕیارى كشانه‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌ رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ى ئێران، نه‌بێته‌  هۆى كه‌مبونه‌وه‌ى خستنه‌ بازاڕى نه‌وت.


وه‌زاره‌تى وزه‌ى سعودیه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه‌ "سعودیه‌ له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رهه‌مهێنه‌ران و به‌كاربه‌رانى له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ى ئۆپێك و كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى 
كه‌مبوونه‌وه‌ى خستنه‌بازاڕى نه‌وت رونه‌دات ".

جه‌ختیشكردوه‌ته‌وه‌، ریاز پابه‌ند ده‌بێت به‌ پاڵپشتیكردنى سه‌قامگیرى بازاڕه‌كانى نه‌وت و پاراستنى په‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى به‌رهه‌مێنه‌ران و به‌كاربه‌رانى نه‌وت و به‌رده‌وامى گه‌شه‌ى ئابوورى جیهان.

 پێش رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى و لابردنى سزاكانى له‌ ساڵى 2015 ئێران رۆژانه‌ دوو ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى هه‌نارده‌ ده‌كرد، دواتر دواى هه‌ڵگرتنى سزاكان هه‌نارده‌ى نه‌وتى به‌رزبوه‌وه‌ بۆ 2.5 ملیۆن به‌رمیل له‌ رۆژێكدا.

هه‌رچى عه‌ره‌بستانى سعودیه‌، رۆژانه‌ 10 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت له‌ تواناشیدایه‌، به‌رهه‌مى رۆژانه‌ى بۆ 12 ملیۆن به‌رمیل به‌رزبكاته‌وه‌.
 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure