هەڵوێستی سەركۆماری عێراق لەسەر بڕیاری کشانەوەی ئەمریکا لە رێكەوتنی ئەتۆمی ئێران

هەواڵ / عێراق :: 09/05/2018‌ :: 228‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
فوئاد مەعسوم سەرکۆماری عێراق  نیگه‌رانى خۆى ده‌ربڕى سه‌باره‌ت به‌ بڕیارەکەی دوێنێ (سێشەممە)ی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بە پاشەکشێکردن لە رێککەوتنامەی ژنێف-ی تایبەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کە کۆتایی ساڵی ٢٠١٥ لە نێوان ئێران و گروپی (٥+١) ئیمزاکرا.

به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌ك كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و كۆپییه‌كى بۆ دواڕۆ نێردراوه‌، سه‌ركۆمار ، ستایشی سوربونی لایەنەکانی دیكه‌ی کردوە کە ئیمزایان و پابەنددەبن بە رێککەوتنامەکەوە، 
فوئاد مه‌عسوم، ویلایەتە یەکگرتوەکانیشی هاندا رێککەوتنامەکە تێک نەداو کۆسپ نەخاتە بەردەم ئەو لایەنانەی کە ئیمزایان کردوە و مەبەستیانە رێککەوتنامەکە بە تەواوەتی جێبەجێبکەن.

 سه‌روك كۆمار له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا داوای لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کردووە بە بڕیارەکەیدا بچێتەوە، چونکە رێککەوتن نامەکە دەستکەوتێکی گەورەبوو بۆ بەهێزکردنی دەرفەتەکانی هێنانەکایەی ئاشتیی و پێشکەوتن بۆ هەموو دەوڵەتانی ناوچەکە و کۆمەڵی نێودەوڵەتیی لەرێی چالاککردنی دیپلۆماتیی ژیر و هێمنانەوە بە مەبەستی کۆتایهێنان بە گرژییە ترسناکەکان و خۆپاراستن و خۆ بەدورگرتن لە کارەساتەکان لە میانەی پشت بەستن بە دانایی و دیالۆگی مرۆڤ دۆستانە و لێکتێگەیشتنی بنیاتنەر لەسەر بناغە و پرەنسیبەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان.




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure