دواى بڕیاره‌كه‌ى ترمپ گرێبه‌سته‌كانى بۆینگ و ئیرباس له‌گه‌ڵ ئێران چى لێدێت

هەواڵ / ئابوری :: 09/05/2018‌ :: 395‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
هه‌ردوو گه‌وره‌ كۆمپانیاى پیشه‌سازیى فڕۆكه‌ (بۆینگ)ى ئه‌مریكى و (ئێرباس)ى فه‌ره‌نسى رایانگه‌یاند، به‌وردى لێکۆڵینەوە لە بڕیاره‌ى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا، سه‌باره‌ت به‌ كشانه‌وه‌ى له‌ رێككه‌وتنه‌ ئەتۆمییەکەی ئێران ده‌كه‌ن، پێش ئه‌وه‌ى هیچ هه‌نگاوێگ له‌گه‌ڵ تاران بنێنن.

تۆڕى هه‌واڵى (یۆرۆنیوز) كه‌ باره‌گاكه‌ى له‌ فه‌ره‌نسایه‌، له‌زارى رێنیه‌ ئۆلییه‌، به‌ڕێوه‌به‌رى (ئێرباس)  بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ و رایگه‌یاندوه‌ "به‌وردى توێژینه‌وه‌ى له‌ بڕیاره‌كه‌ى تره‌مب ده‌كه‌ین، هه‌نگاوه‌كانى داهاتوومان ده‌بێت یه‌كسان بێت له‌گه‌ڵ سیاسه‌تى ناوخۆییمان، هه‌روه‌ها به‌ته‌واوى پابه‌ند ده‌بین به‌ سزاكان و یاساكانى چاودێرى له‌سه‌ر هه‌نارده‌ى ده‌ره‌كى".

هاوكات جوردون جوندرون، وته‌بێژى كۆمپانیاى بۆینگ، رایگه‌یاند و ده‌ڵێت "هه‌روه‌ك رابردوو به‌درێژایی پرۆسه‌كه‌، له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كانى حكومه‌تى ئه‌مریكا ده‌بین".
 
هێڵى ئاسمانى ئێران به‌ به‌هاى 38 ملیار دۆلار داواكارى كڕینى 200 فڕۆكه‌ی پێشكه‌ش كردوە، كه‌ بریتین له‌ 100 فڕۆكه‌ى ئێرباس و 80 فڕۆكه‌ى بۆینگ و 20 فڕۆكه‌ى ئه‌ى تى ئاڕ.

دوێنێ سێشه‌مه‌ 8ى ئایار له‌ وتارێكدا دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا كشانه‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ ناوكییه‌كه‌ نێوان ئێران و وڵاتانى (5+1) رایگه‌یاند و ئه‌وه‌ش نیگه‌رانى وڵاتانى ئه‌وروپا و روسیا و چینى و چه‌ند وڵاتێكى لێكه‌وته‌وه‌ى و هه‌ریه‌ك ئیسرائیل و عه‌ره‌بستانى سعودیه‌ و وڵاتانى كه‌نداویش پێشوازیان له‌ بڕیاره‌كه‌ كرد.
 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure