باڵنده‌ فڕۆكه‌كانى روسیا له‌ سوریا ده‌خه‌نه‌خواره‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 10/05/2018‌ :: 886‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
له‌ ماوه‌ى كه‌متر له‌ هه‌فته‌یه‌كدا دوو فڕۆكه‌ى روسیا به‌ ئاسمانى سوریاوه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌ و چوار فڕۆكه‌وانیان بوونه‌ته‌ قوربانى، ئه‌مه‌یش به‌لاى چاودێرانى سه‌ربازییه‌وه‌ گورزێكه‌ و له‌ هێزى ئاسمانیى روسیا دراوه‌.

ئه‌وه‌ى بووه‌ته‌ جێى سه‌رنج، لێدوان و روونكردنه‌وه‌كانى وه‌زاره‌تى به‌رگریى روسیایه‌ له‌سه‌ر هۆكاره‌كانى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌كانیان له‌ كایه‌ى ئاسمانى سوریادا. 

وه‌زاره‌ته‌كه‌ى روسیا ده‌ڵێت هۆكارى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى دوو فڕوكه‌كه‌ى ئه‌م دواییه‌یان (باڵنده‌) بووه‌. ئه‌وه‌ى یه‌كه‌میان كه‌ فڕۆكه‌یه‌كى هێرشبه‌رى جۆرى (سۆخۆى 30 ئێس ئێم) بووه‌ "باڵنده‌یه‌ك خۆى كردووه‌ به‌ ناو بزوێنه‌ره‌كه‌یدا و رووداوى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌كه‌ى لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌". رووداوى دووه‌میش باڵنده‌یه‌ك رووبه‌ڕوو خۆیداوه‌ به‌ كۆپته‌رێكى (جۆرى كا 52) دا و تێكیشكاندووه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure