نرخی دراوە جیهانییەکان لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا

هەواڵ / ئابوری :: 09/05/2018‌ :: 281‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ چوارشەممە 9ى ئایاری 2018، به‌هاى دۆلار بەرامبەر دینار، بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینى و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 800 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشەممە له‌كردنه‌وه‌ى بازاڕدا به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌رى دینار بەرزبوونەوەی به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 800 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، لەکاتێکدا دوێنێ سێشه‌ممه‌ له‌کاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار بەرامبەر 120 هەزار و 550 دینار بوو.

به‌گشتى به‌هاى دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌:
100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 800 دینارە.
100 یۆرۆ به‌ 143 هەزار و 500 دینارە.
100 پاوه‌ن به‌ 163 هەزار و 250 دینارە.
100 هەزار تمەن به‌ 19 هەزار و 750 دینارە.
100 لیرەی تورکی به‌ 28 هەزار و 750 دینارە. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure