كه‌شناسی كۆی گشتی بارانبارینی ئه‌مساڵی بڵاوكرده‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 09/05/2018‌ :: 1262‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی
ئەمڕۆ 9ی ئایاری 2018 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كه‌شناسی‌ و بومه‌له‌رزه‌زانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، لە راگەیەنراوێکدا رێژەی بارانبارینی ئەمساڵی راگەیاند. 

بەپێی ئەو خشتەیەی بڵاوکراوەتەوە زۆرترین رێژەی بارانبارینی ئەمساڵ لە پارێزگای سلێمانی بووە بە رێژەی ‌808 ملم، دواتر پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ 501.5 پاشان پارێزگای دهۆك 497.5 ملم و دواتر هه‌ولێر 393 ملم، ئینجا كه‌ركوك 297 ملم.

لەبارەی قەزاکانیشەوە زۆرترین رێژەی بارانبارین لە قەزای پێنجوێنە بەرێژەی 926 ملم و دواتر قەزای میرگەسور بە رێژەی 909 ملم.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure