فره‌نسا له‌باره‌ی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست مه‌ترسییه‌ك راده‌گه‌یه‌نێت

هەواڵ / جیهان :: 09/05/2018‌ :: 566‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فره‌نسا رایگه‌یاند رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران نامرێت و كۆتایی پێنایه‌ن، ده‌ڵێت "دوای بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌دژی رێككه‌وتنه‌كه‌ ناوچه‌كه‌ رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ ده‌بێته‌وه‌."

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 9ی ئایار، جۆن ئیف لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فره‌نسا رایگه‌یاند، راپۆرته‌كانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن ئێران رێزی له‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی گرتووه‌. 
 
ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فره‌نسا له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران گفتوگۆده‌كات. 

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕوو كه‌ دووشه‌ممه‌ی داهاتوو، بریتانیا و ئه‌ڵمانیا و ئێران بۆ تاوتوێكردنی دۆخه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سازده‌كه‌ن. 

ناوبراو هۆشداریشیدا "دوای بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌دژی رێككه‌وتنه‌كه‌ ناوچه‌كه‌ رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ ده‌بێته‌وه‌".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure