ئەمریكا لە رێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران كشایەوە

هەواڵ / جیهان :: 08/05/2018‌ :: 535‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ سێشەممە 8ی ئایار، بەڕەسمی کشانەوەی وڵاتەکەی لە رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران راگەیاند.


لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی، ترەمپ رایگەیاند "رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران خراپە و ئەگەر هیچ شتێک نەکەین، دەزانین چی روودەدات".

وتیشی "لە ماوەیەکی کورتدا گەورەترین وڵاتی جیهان بۆ سپۆنسەرکردنی تیرۆر ترسناکترین چەکی دەبێت، لەبەر ئەوە  ئێمە لە رێککەوتنەکە دەکشێینەوە".

ترەمپ ئاماژەی بەوەشدا، جگە لە کشانەوە لە رێککەوتنەکە، گەورەترین سزای ئابوریش بەسەر تاراندا دەسەپێنێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure