دواڕۆژ، هانا چۆمانی
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 8ی ئایاری 2018 بەهۆی باران بارینی بە خوڕ و لێزمەوە له هەولێر لافاو دروست بوو بەهۆیەوە زیانی گیانی و ماددی لێکەوتەوە.
بیوار زەید، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە دواڕۆژی راگەیاند، بەهۆی لافاو باوبارانی ئەمڕۆ هەندێک گەڕەک و شەقام و دووکان زیانی ماددیان بەرکەوتووە، منداڵێکیش گیانی لەدەستداوە و هێشتا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.