نرخى دۆلار به‌رزبووه‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 08/05/2018‌ :: 1296‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئێوارەی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 8ى ئایار 2018، له‌کاتی داخستنى بازاڕی دراودا به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 700 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌کاتی داخستنى بازاڕه‌كانى دراودا به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌راورد به‌ نرخى کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ به‌رزبونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 700 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌کاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار و 500 دینار  بوو.

به‌گشتى ئه‌مڕۆ نرخى دۆلار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 120.500 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازار نرخی 100 دۆلار بە 120.700 دینار.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure