نرخی لیره‌ى توركى دابەزی

هەواڵ / ئابوری :: 08/05/2018‌ :: 1656‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
 ئه‌مڕۆ سێشەممە به‌هاى لیره‌ى توركى به‌رامبه‌ر هه‌ریه‌ك له‌ دۆلار و یۆرۆ له‌ بازاڕه‌كانى توركیادا به‌رده‌وامبوو له‌ دابه‌زین و بۆ ئاستێكى پێوانه‌یی هاته‌خواره‌وه‌.


به‌پێى میدیاكانى توركیا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 8ى ئایار، به‌هاى لیره‌ى توركى به‌رامبه‌ر دۆلار بۆ ئاستێكى پێوانه‌یی دابه‌زى و یه‌ك دۆلار به‌ 4 لیره‌ و 27 قروش مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.

ئەمڕۆش له‌ بازاره‌كانى كوردستاندا یه‌ك دۆلار به‌ 4 لیره‌ و 25 قروش ده‌فرۆشرا.

به‌هاى لیره‌ى توركیا كاتێك ده‌ستیكرد به‌ دابه‌زین كه‌ ئاژانسى ستانده‌رز ئاند پورز بۆ پۆلینى دڵنیایی، پۆلینى دڵنیایی سیادى دراوى بیانى توركیای دابه‌زاند، به‌هاى لیره‌ى توركیا ده‌ستیكرد به‌ دابه‌زین.

سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ئاژانسه‌كه‌ پۆلینى دڵنیایی دراوى بیانى توركیا له‌ (BB/B) دابه‌زاند بۆ (BB-/B)، له‌گه‌ڵ روانینێكى سه‌قامگیر بۆ ئایینده‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى پێى ده‌وترێت "تێكچوونى هاوسه‌نگى ئابوورى گشتى".

ئه‌و راپۆرته‌ى ستانده‌ر ئاند پورز حكومه‌تى توركیای نیگه‌ران كرد و به‌ بێ پاساو ناوى برد.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure