حكومه‌ت واده‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستانی دیاریكرد

هەواڵ / کوردستان :: 08/05/2018‌ :: 1187‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 8ى ئایار نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان 30ى مانگى ئه‌یلولى وه‌ك واده‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى پەرلەمانی کوردستانی دیاریكرد. 

هه‌ندرین محه‌مه‌د، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسی هه‌رێمى كوردستان به‌ دواڕۆژی ڕاگه‌یاند" نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان 30 ئه‌یلولی ئه‌مساڵی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان دیاریكردووه‌، ئێمه‌ش ئه‌وه‌كو كۆمسیۆن ده‌توانن هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ڕێوه‌ببه‌ین، چونكه‌ كاته‌كه‌ی زیاتره‌ له‌ 120 ڕۆژ".

وتیشی "به‌پێی نوسراوێك كه‌ سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم ئاڕاسته‌ى كردوین ته‌نها كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دیاریكراوه‌".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure