هێڵى ئاسمانى عێراق مانگى رابردوو 286.2 مليۆن دينار داهاتى هه‌بووه‌

هەواڵ / ئابوری :: 08/05/2018‌ :: 253‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
كۆمپانياى هێڵى ئاسمانى عێراق ئاشكرایكرد، داهاتى مانگى نيسانى رابردوو نزيكه‌ى 286.2 مليۆن دينار بووه‌.


ميران فه‌ريد به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانياى هێڵى ئاسمانى عێراق له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ده‌ڵێت "داهاتى ده‌ستكه‌وتووى كاره‌كانى راگواستنى فڕۆكه‌كان و كاره‌ هونه‌رييه‌كانى ترى که‌ له‌لايه‌ن يه‌كه‌ى گۆڕه‌پان و وێستگه‌ ده‌ره‌كييه‌كان بۆ كۆمپانيا بيانى و ناوخۆييه‌كان به‌ فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا پێشكه‌شكراون داهاته‌كه‌ى بريتييبووه‌ له‌ نزيكه‌ى 286.2 مليون دينار.

روونيشیكردووەته‌وه‌، سه‌رجه‌م ئه‌و كار و خزمه‌تگوزارييانه‌ به‌پێى مه‌رج و رێنمايى و ياسا نێوده‌وڵه‌تييه‌كان جێبه‌جێكراون، كارمه‌ندانى كۆمپانياكه‌ توانيويان به‌شێوه‌يه‌كى سه‌رنج راكێش كاره‌كانى خۆيان په‌ره‌پێبده‌ن، بۆ پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارييه‌كى ناوازه‌.

وتيشى "داهاتى كۆمپانياى گشتى هێڵى ئاسمانى له‌ماوه‌ى هه‌ردوو مانگى كانونى دووه‌م و شوباتى ئه‌مساڵدا گه‌يشتۆته‌ گه‌يشتۆته‌ نزيكه‌ى 6.83 مليۆن دۆلار".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure