هێلیکۆپتەرێکی سەربازی روسیا لە سوریا کەوتەخوارەوە

هەواڵ / جیهان :: 07/05/2018‌ :: 260‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه‌ 7ى ئایار، هێلیكۆپته‌رێكى سه‌ربازى روسیا له‌ سوریا كه‌وته‌خواره‌وه‌ و  وه‌زارەتى به‌رگرى ئه‌و وڵاته‌ش هەواڵەکەی پشتڕاستكرده‌وه‌.


له‌باره‌ى ورده‌كارى روداوه‌كه‌وه‌ وه‌زاره‌تى به‌رگرى روسیا به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌ "ئه‌مڕۆ هێلیكۆپته‌رێكى روسىی كه‌ له‌جۆرى ئه‌ى كه‌ى-52 بووە له‌ سوریا كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌ و دوو فڕۆكه‌وانى تێدابووه‌ و گیانیان لەدەستداوە".


له‌باره‌ى هۆكارى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌كه‌وه‌  ئاماژه‌به‌وه‌شكراوه‌، پێشبینى ده‌كرێت هۆكارى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌كه‌ كێشه‌ ته‌كنیكى بێت، به‌ڵام بۆ ده‌ستكه‌وتنى ئه‌نجامى دڵنیاكه‌ره‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستیان پێكردووه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure