راپۆرتێكی ئه‌مریكی: شه‌ڕی واشنتن و تاران پێویستی به‌ جه‌نگێكی نوێیه‌ له‌ عێراق

هەواڵ / عێراق :: 07/05/2018‌ :: 937‌ جار بینراوە

دواڕۆژ 
گۆڤاری (ناشیۆناڵ ئینترێست)ی ئه‌مریكی، له‌ راپۆرتێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌ ئێران ئاماده‌یه‌ بۆ هه‌رهێرشێكی ئه‌مریكی بۆسه‌ر بنكه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی دەشڵێت "شه‌ڕی واشنتن و ئێران پێویستی به‌ جه‌نگێكی نوێیه‌ له‌ عێراق". 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، پێده‌چێت دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌مان هه‌نگاوی جۆرج بۆشی سه‌رۆكی پێشووی وڵاته‌كه‌ بگرێته‌به‌ر بڕیاری جه‌نگ له‌ دژی تاران ده‌ربكات، جه‌خت له‌وه‌شكراوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی واشنتن جه‌نگی دژ به‌ تاران بكات پێویسته‌  سیستمی حكومڕانی له‌ به‌غدا بگۆڕێت له‌ ڕێگه‌ی جه‌نگێكی نوێوه‌ له‌ عێراق. 

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، پێده‌چێت تره‌مپ هه‌ڵوێستی واشنتن له‌ به‌رامبه‌ر رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران له‌ 12ی ئه‌م مانگه‌دا ئاشكرابكات كه‌ زۆرترین ئاماژه‌كان ئه‌وه‌ده‌رده‌خه‌ن كه‌ ئه‌مریكا له‌و رێككه‌وتنه‌ بكشێته‌وه‌. 

له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌ "واشنتن هه‌وڵده‌دات سیستمی حكومڕانی تاران بگۆڕێت چونكه‌ بڕوایوایه‌ كه‌ ئیران ده‌ستی هه‌یه‌ له‌ ناسه‌قامگیرییه‌كانی ناوچه‌كه‌دا". 

ئاشكراشكراوه‌، چه‌ند ده‌نگێك هه‌یه‌ داواده‌كه‌ن ئۆپراسیۆنی سه‌ربازیی له‌ دژی تاران ئه‌نجامبدرێت، ئه‌و هه‌وڵانه‌ش پێده‌چێت ببنه‌هۆی دروستكردنی جه‌نگ له‌ مه‌ودایه‌كی نزیك یاخود دوردا". 

گۆڤاره‌كه‌ ده‌شڵێت "ئه‌گه‌ر تره‌مپ بڕیاری جه‌نگی دژ به‌ تاران بدات، ئه‌وا سه‌ره‌تا جه‌نگێكی نوێ له‌ عێراق دروستده‌بێت تاوه‌كو ئه‌م سستمه‌ حكومڕانییه‌ شیعه‌یه‌ی كه‌ مه‌یلی بۆ تاران هه‌یه‌ بگۆڕێت و دواتر راسته‌وخۆ له‌ دژی ئێران جه‌نگ ده‌ستپێبكات". 

وه‌رگێڕانی: محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure