فڕه‌نساو بریتانیا و ئه‌ڵمانیا لەبارەی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران پشت لەئه‌مریكا دەکەن

هەواڵ / جیهان :: 07/05/2018‌ :: 261‌ جار بینراوە

دواڕۆژ 
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا، بریتانیا و ئه‌ڵمانیا رایانگه‌یاند، ئه‌وان به‌بێ گوێدانه‌ بڕیاری ئه‌مریكا، پایبه‌ند ده‌بن به‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران و ده‌شڵێن "ئه‌وه‌ ته‌نها ڕێگه‌یه‌كه‌ بۆ رێگریكردن له‌ په‌ره‌پێدانی ئه‌تۆمی". 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 7ی ئایار، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا، بریتانیا و ئه‌ڵمانیا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا ئاماژه‌یان "ئێمه‌ سورین له‌سه‌ر پارێزگاریكردن له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌، چونكه‌ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ ته‌نها رێگه‌یه‌ بۆ رێگریكردن له‌ په‌ره‌پێدانی ئه‌تۆمی، رێگه‌یه‌كی راسته‌ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵرێت ئێران ببێـه‌ خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی". 

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ "ئێمه‌ به‌رده‌وامده‌بین له‌ بڕوابوونمان به‌وه‌ی كه‌ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ واده‌كات جیهان سه‌لامه‌تتر بێت و به‌بێ ئه‌م رێككه‌وتنه‌، جیهان كه‌متر سه‌لامه‌ت ده‌بێت و شكستی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ ده‌بێته‌هۆی زیادبوونی بارگرژییه‌كان". 

پێنج ساڵ پێش ئێستا، دانشتنە فەرمییەكانی دانوستاندن لە نێوان ئەمریكا و ئێران لەسەر بەرنامەی ناوەكی وڵاتی دووەم بە دیاریكراوی لە مانگی ئەیلوولی 2013 لە بارەگای سەرەكیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك دەستیپێكرد.

دانوستاندنەكان كە بەریتانیا، فڕەنسا، ئەڵمانیا، رووسیا و چین و نەتەوە یەكگرتووەكانیش هاتنە پاڵی و بە دانوستاندنی وڵاتانی پێنج كۆ یەك لەگەڵ ئێران ناسرا و تا 14ی تەمووزی 2015 لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا رێككەوتن واژۆكرا.

وه‌رگێڕانی: محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure