بانكى ناوه‌ندى عێراق پشكى دۆلارى بانكه‌كان زیادده‌كات

هەواڵ / ئابوری :: 07/05/2018‌ :: 282‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بانكى ناوه‌ندى عێراق بڕیاریدا به‌بۆنه‌ى هاتنى مانگى ره‌مه‌زان، پشكى دۆلارى كاشى هه‌فتانه‌ى بانكه‌كان زیادبكات و پشكى كۆمپانیاكانى ئاڵۆگۆڕى دراویش كه‌مبكاته‌وه‌.


له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 7ى ئایار بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، بانكى ناوه‌ندى عێراق رایگه‌یاند، بڕیاریانداوه له‌ مانگى ره‌مه‌زاندا پشكى هه‌فتانه‌ى دۆلارى كاشى بانكه‌كان له‌ 270 هه‌زار دۆلاره‌وه‌ زیادبكه‌ن بۆ 300 هه‌زار دۆلار".

راشیگه‌یاندووه‌، پشكى هه‌فتانه‌ى كۆمپانیاكانى ئاڵوگۆڕى دراو له‌ 130 هه‌زار دۆلاره‌وه‌ كه‌مبكه‌نه‌وه‌ بۆ 100 هه‌زار دۆلار، هه‌روه‌ك بڕیاریشیداوه‌ كه‌ هه‌فتانه‌ بڕى 300 هه‌زار دۆلار به‌ كۆمپانیاكانى حه‌واڵه‌ى دراوبده‌ن.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure