ئێران داوا ده‌كات بازاڕی جیهانی نه‌وت له‌ سیاسه‌ت جیا بكرێته‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 08/05/2018‌ :: 307‌ جار بینراوە

دوارۆژ
وه‌زیری نه‌وتی ئێران وێڕای جه‌ختكردن له‌سه‌ر به‌ توانابوونی ئێران له‌ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ده‌ڵێت "ئێران وڵاتێك نییه‌ كه‌ له‌ بازاڕی جیهانی نه‌وت دا له‌به‌ر چاو نه‌گیرێت".


ئاژانسی هه‌واڵى (فارس)ی ئێرانى له‌ ڕاپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه‌، بیژه‌ن زه‌نگه‌نه‌، وه‌زیری نه‌وتی ئێران له‌ رێوره‌سمى كردنه‌وه‌ى پێشانگای نه‌وت و گاز كه‌ به‌ به‌شداری 38 ولات له‌ تارانی پایته‌ختی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ڕایگه‌یاند، جیانه‌كردنه‌وه‌ی پرسی نه‌وت و گاز له‌ سیاسه‌ت و ده‌ستڕۆشتوویی و خۆهه‌ڵقوتاندنه‌كان، ده‌بێته‌ كێشه‌ و ئاڵۆزی له‌و بواره‌دا و ره‌وته‌كه‌ ده‌شێوێنێت.

زه‌نگه‌نە ده‌ڵێت، "ئێران به‌ ئامانجی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی زیاتر له‌لایه‌ن به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وت و سه‌قامگیربوونی نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كاندا به‌رده‌وام لایه‌نگری له‌ نرخی گونجاو و مامناوه‌ند ده‌كات".

وه‌زیری نه‌وت ده‌شڵێت، ئه‌گه‌ر وڵاتان هاوكاری ئێران بن، پیشه‌سازیی نه‌وت به‌ ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو ئابووری ئێران ده‌بوژێنێته‌وه‌.

پێشانگاى نه‌وت و غاز، به‌مه‌به‌ستى ناساندنی به‌رهه‌مه‌م و كۆمپانیا ئێرانییه‌كان و ڕاكێشانی سه‌رمایه‌گوزارى بۆ ئه‌و وڵاته‌ له‌ 6ی تا 9ی ئایار له‌تاران به‌رێوه‌ ده‌چێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure