گڕكانێك له‌ هاواى ده‌بێته‌ هۆى وێرانبوونى 30 ماڵ

هەواڵ / جیهان :: 08/05/2018‌ :: 137‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
ته‌قینه‌وه‌ى گڕكانێك له‌ دوورگه‌ى هاواى زیانێكى زۆر به‌ ناوچه‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نێت و نزیكى 30 ماڵ داده‌ڕمێن.


شه‌وى رابردوو گڕكانى كیلاویا له‌ دوورگه‌ى هاواى ته‌قییه‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ زیانێكى زۆرى به‌ ماڵه‌كانى ناوچه‌كه‌ گه‌یاندووه‌ كه‌ به‌پێى هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ نزیكى 30 ماڵ داڕماون و 2000 كه‌سیش دووركه‌وتوونه‌ته‌وه‌ و ناوچه‌كه‌یان به‌جێهێشتووه‌. 

گڕكانه‌كه‌ به‌ به‌رزى 70 مه‌تر به‌ هه‌وادا ته‌قییه‌وه‌ و، هێرشى گڕكانه‌كان له‌ پێنجشه‌ممه‌ى رابردووه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ و رۆژى هه‌ینیش بوومه‌له‌رزه‌یه‌كى به‌هێز به‌ گوڕى 6.9 ناوچه‌كه‌ى هه‌ژاند. 

به‌پێى شاره‌زایان ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌ شوێنێكى سه‌لامه‌ت بۆ ژیانكردن هه‌ژمارناكرێت و  لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌وڵى دوورخستنه‌وه‌ى خه‌ڵكه‌ نیشته‌جێكانى ناوچه‌كه‌ ده‌ده‌ن.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure