به‌ بڕى 5 ملیۆن دۆلار پڕۆژه‌یه‌ك له‌هه‌ولێر جێبه‌جێده‌كرێت

هەواڵ / ئابوری :: 07/05/2018‌ :: 580‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 7ى ئایارى 2018، گرێبه‌ستێك له‌نێوان رێكخراوى خاچى سوورى نێوده‌وڵه‌تى و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم بۆ دروستكردنى "گه‌وره‌ترین" سه‌نته‌رى په‌لى ده‌ستكرد له‌ هه‌ولێر واژوو كرا‌.

ئه‌ڤین یاسین، وته‌بێژى كۆمیته‌ى نێوده‌وڵه‌تى خاچى سوور له‌ كوردستان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند "به‌پێى ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ى خاچ سوور له‌ماوه‌ى كه‌متر له‌ دوو ساڵ، گه‌وره‌ترین سه‌نته‌رى دروستكردنى په‌لى ده‌ستكرد له‌ هه‌ولێر داده‌مه‌زرێت كه‌ بڕى 5 ملیۆن دۆلارى له‌لایه‌ن خاچى سوورى نێوده‌وڵه‌تى بۆ دابنیكراوه‌".

وتیشى "پڕۆژه‌كه‌ خزمه‌تگوزارێكى به‌رده‌وام و بێبه‌رامبه‌ر بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ى ئه‌ندامى له‌شیان له‌ده‌ستداوه‌ و كه‌مئه‌ندامان و ئاواره‌و په‌ناهه‌نده‌كانى هه‌رێمیش ده‌گرێته‌وه‌".

به‌پێى ئاماره‌كانى ده‌زگاى مینى هه‌رێم، له‌ هه‌رێمى كوردستان زیاتر له‌ 14 هه‌زار كه‌س به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى مین برینداربوون و پێویستیان به‌ دروستكردنى په‌لى ده‌ستكرد هه‌یه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە