ئێران 16 داعشی ژن سزاده‌دات

هەواڵ / جیهان :: 07/05/2018‌ :: 280‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
دادوه‌ری باڵای دادگای تاران  هه‌واڵی سه‌پاندنی  سزای به‌سه‌ر 16 داعشی ژن له‌ دادگای تاران بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت "ئه‌و ژنانه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ بۆ ڕاهێنان چووبوونه‌ سوریا".

سایتی میزان کە تایبه‌تە بە ده‌زگای دادوه‌ری ئێران، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 7ی ئایاری 2018، له‌ زاری جه‌عفه‌ر ده‌وڵه‌ت ئابادی، دادوه‌ری باڵای تاران بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌و 16 ژنه‌ ئێرانی بوون و بۆ پاڵپشتی و هاوكاری له‌گه‌ڵ داعش چووبوونه‌ سوریا.

ئه‌و 16 ژنه‌  كه‌ له‌ سوریا بۆ كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ڕاهینانیان پێكراوه‌ و ته‌نانه‌ت چالاكی تیرۆریستیشیان ئه‌نجامداوه‌، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئێران ده‌ستگیركراون.

دادوه‌ری تاران ڕایشیگه‌یاندوو، ئه‌و ژنانه‌ به‌ زیندانیکردن و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یەی وه‌كو پاداشت له‌ داعشیان وه‌رگرتووه‌ سزادراون.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure