تەقینەوەیەک لە مزگەوتێکی ئەفغانستان دەیان کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە

هەواڵ / جیهان :: 06/05/2018‌ :: 159‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
بەرپرسانی ناوخۆی ئەفغانستان رایانگەیاند "لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە مزگەوتێک کە وەک ناوەندێکی تۆمارکردنی دەنگدەران لە هەرێمی خوست لە خۆرهەڵاتی ئەفغانستان بەکاردەهێنرێت، لانی کەم ١٧ کەس کوژران و ٣٤ کەسی دیکەش بریندار بوون".

تەقینەوەکەی ئەمڕۆ بەشێکە لەو زنجیرە هێرش و تەقینەوانەی کە ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ئەفغانستانی کردۆتە ئامانج.

لەوبارەیەوە وتەبێژێک بەناوی پۆلیسی ویلایەتەکەوە رایگەیاند "هێرشەکە بەهۆی دانانی بۆمبەوە بووە لەناو مزگەوتەکەدا نەک لەڕێگەی هێرشی خۆکوژییەوە".

سەبارەت بە زیانە گیانییەکانی تەقینەوەکە، سەرۆکی ئیدارەی تەندروستی لە ویلایەتی خوست دووپاتی کردەوە کە تەقینەوەکە بۆتەهۆی کوژرانی ١٧ کەس و بریندار بوونی ٣٤ کەسی دیکە.

تا ئێستاش هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە نەخستۆتە ئەستۆ.
وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد     



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure