وەزیری ناوخۆی پاکستان بریندار کرا

هەواڵ / جیهان :: 06/05/2018‌ :: 187‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
ئەحسان ئیقبال، وەزیری ناوخۆی پاکستان ئەمڕۆ لەکاتی بەشداری کردنی لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی پارێزگادا لەشاری (نارۆواڵ) لە ویلایەتی پونجاب تەقەی لێکرا و بریندار بوو.

 
بەگوێرەی پۆلیسی شارەکە وەزیری ناوخۆی پاکستان لەکاتی دابەزینی لە ئوتۆمبێلەکەی لەلایەن پیاوێکی گەنجەوە تەقەی لێکرا و فیشەک بەر شانی کەوتووە، هێرشبەرەکەش دەستبەسەر کرا.

سەبارەت بە رووداوەکە (شاهید خاقان عەباسی) سەرۆک وەزیرانی پاکستان بە توندی ئیدانەی هێرشەکەی کرد و داوای راپۆرتێکی بەپەلەی لە پشکنەری گشتی پۆلیسی ویلایەتەکە کرد لەسەر رووداوەکە.

لەلێدوانێکی کورتدا لەسەر تویتەر داڤیس هەیڵ، باڵیۆزی ئەمریکا لە پاکستان ئیدانەی هێرشەکەی کرد و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ وەزیری ناوخۆی پاکستان خواستووە.

وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد   



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure