کوڕی سەرۆکی پێشوی کوتلەی عەرەبی خۆی کوشت

هەواڵ / کوردستانی :: 06/05/2018‌ :: 615‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری
کوڕێکی یەکێک لەکەسایەتییەکانی هۆزی عوبێد و سەرۆکی پێشوی کوتلەی عەرەبی لەئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک خۆی کوشت.

بەپێی بروسکەیەکی بنکەی پۆلیسی قۆریە کە وێنەیەکی بۆ دواڕۆژ هاتووە، ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی ئایار حاتەم عەبدوڵا سامی عاسی تەمەن 20 ساڵ خۆی کوشتووە.

لەبروسکەکەدا هاتووە، ناوبراو لەناو ماڵی خۆیان بەکوژراوی دۆزراوەتەوە لەنزیک نەخۆشخانەی مناڵان لەگەڕەکی رێگەی بەغدا، لەرێگەی بەدەمانچەوە خۆی کوشتووە.

ئەو گەنجەی خۆی کوشتووە، کوڕی شێخ عەبدوڵایە یەکێک لەکەسایەتییەکانی هۆزی عوبێد و سەرۆکی پیشوی کوتلەی عەرەبی کە پێش 3 ساڵ لەناو کەرکوک لەلایەن چەند چەکدارێکی داعشەوە کوژرا.

کوڕی سەرۆکی پێشوی کوتلەی عەرەبی خۆی کوشت
دواڕۆژ، عیماد جەباری
 
کوڕێکی یەکێک لەکەسایەتییەکانی هۆزی عوبێد و سەرۆکی پێشوی کوتلەی عەرەبی لەئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک خۆی دەکوژێت.
 
بەپێی بروسکەیەکی بنکەی پۆلیسی قۆریە کە وێنەیەکی بۆ دواڕۆژ هاتووە، ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی ئایار حاتەم عەبدوڵا  سامي عاسی تەمەن 20 ساڵ خۆی کوشتووە.
 
لەبروسکەکەدا هاتووە، ناوبراو لەناو ماڵی خۆیان بەکوژراوی دۆزراوەتەوە لەنزیک نەخۆشخانەی مناڵان لەگەڕەکی رێگەی بەغدا، لەرێگەی بەدەمانچەوە خۆی کوشتووە.
 
ئەو گەنجەی خۆی کوشتووە، کوڕی شێخ عەبدوڵایە یەکێک لەکەسایەتییەکانی هۆزی عوبێد و سەرۆکی پیشوی کوتلەی عەرەبی کە پێش 3 ساڵ لەناو کەرکوک لەلایەن چەند چەکدارێکی داعشەوە کوژرا.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure