ئاڵوگۆڕی وەبەرهێنانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا بەرەوپێشدەچێت

هەواڵ / ئابوری :: 06/05/2018‌ :: 225‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
پەیوەندیی ئابووری و بازرگانی و وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان و توركیا بایەخی زیاتری پێدەدرێت و سەرۆكی ژووری بازرگانی هەرێمی كوردستانیش پێیوایە لەپێناو توركیا و هەرێم پەیوەندییەكان دەبەنە قۆناخێكی باشتر.


ئەمڕۆ یەكشەممە 6ی ئایاری 2018 ژوورە بازرگانییەكانی هەرێمی كوردستان و پیاوانی كاری توركی_ عێراقی لە هەولێر گفتوگۆیەكی كراوەیان ئەنجامدا تایبەت بە بەرەوپێشبردنی پەیوەندیى ئابووری و بازرگانی و وەبەرهێنان لە نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا.

دارا جەلیل خەیات، سەرۆكی ژورە بازرگانیەكانی هەرێمی كوردستان به‌ دواڕۆژى راگەیاند، بە ئامادەبوونی پیاوانی كار و بەرپرسانی هەرێمی كوردستان و دەوڵەتی توركیا گفتوگۆیەكی كراوە لەسەر باشتركردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانیەكانیەكان و وەبەرهێنان لە نێوان هەرێمی كوردستان و دەوڵەتی توركیا بەڕێوەچوو.

وتیشی، "لە گفتوگۆ كراوەكە بە وردی باس لە هەنگاوی باشتركردنی ئەو پەیوەندیە دەكرێت و هەروەها ئەو ئەستەنگانەی لەبەردەم ئەو پەیوەندیە و چارەسەری گونجاویان بۆ دەدۆزینەوە".

سەرۆكی یەكێتی ژوورە بازرگانیەكان ئه‌وه‌شى وت، سوپاسی توركیا دەكەین كە خاڵە سنورییەكانی دانەخست و بەردەوام بوو بۆیە پێمان باشە ئەو پەیوەندیە باشتر بكەین.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure