كه‌ركوك: 150 پێشێلكارى له‌لایه‌ن كاندید و قه‌واره‌كانه‌وه‌ ئه‌نجامدراون

هەواڵ / کوردستان :: 06/05/2018‌ :: 211‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جه‌باری
كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ كه‌ركوك 150 پێشێلكاری له‌ كه‌ركوك تۆمارده‌كات كه‌ له‌لایه‌ن قه‌واره‌ جیاوازه‌كانه‌وه‌ تۆماركراون.


عه‌بدولباست ده‌روێش، به‌رپرسی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی نوسینگه‌ی كه‌ركوكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 6ی ئایارى 2018 به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند، له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ كه‌ركوك 150 پێشێلكاری له‌لایه‌ن قه‌واره‌ و كاندیدانی لیسته‌ جیاوازه‌ به‌شداربووه‌كانه‌وه‌ ئه‌نجامدراون و، پێشێلكارییه‌كانیش جۆراوجۆرن.

وتیشی، له‌ كه‌ركوك ته‌نها چه‌ند سكاڵایه‌ك له‌لایه‌ن قه‌واره‌یه‌كی توركمانییه‌وه‌ دژی لیستێكی كوردی تۆماركراون كه‌ له‌سه‌ر بابه‌تی بچوكه‌.

بڕیاره‌ له‌ 12ى ئه‌م مانگه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌سه‌ر ئاستى عێراق به‌ڕێوه‌بچێت، بۆ ئه‌مه‌ش له‌ 14ى نیسانى رابردووه‌وه‌ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌ستیپێكردووه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure