جۆره‌ حه‌بێکی ساخته‌ بڵاودەبێتەوە

هەواڵ / کوردستان :: 06/05/2018‌ :: 661‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی جۆریی دەرمان له‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم، هاووڵاتیان له‌جۆره‌ حه‌بێكى ساخته‌ ئاگادارده‌كاته‌وه‌ و داوا له‌ كۆمپانیاكان و ده‌رمانخانه‌كان ده‌كات مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ نه‌كه‌ن.


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 6ى ئایارى 2018، بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی جۆریی دەرمان له‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندورستى هه‌رێم رایگه‌یاند "ئاگادارتان دەکەینەوه کەوا جۆرێکی ساختەی حەبی (EXFORGE)ی کۆمپانیای (NOVARTIS) له بازاڕەکانی هەرێم و عێراق پەیدابووە بەم زانیارییانه: EXP: 07 – 2018 و LOT: BO249 و MFD: 0615".

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌ڵێت "داواکارین له هاووڵاتیان خۆیان له بەکارهێنانی ئەم جۆره حەبه بپارێزن و داواش له کۆمپانیا و دەرمانخانەکان دەکەین مامەڵه‌ی پێوه نەکەن، جارێکی دیکەش جەختدەکەینەوه کەوا پشت به دەرمانی به ستیکەر ببەستن".

به‌ڕێوه‌به‌رى كۆنترۆڵى جۆریى ده‌رمان، ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات "له کاتی بەرچاوکەوتنی ئەم حەبه بە زانیاریی ئاماژهپێکراو، تکایه ئاگادارمان بکەنەوه بۆ ئەوەی بتوانین رێکاری یاسایی بگرینەبەر".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure