کەشناسی رێژەی بارانبارینی ئەمساڵی سەرجەم شارەکانی راگەیاند

هەواڵ / کوردستان :: 06/05/2018‌ :: 999‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی
ئەمڕۆ 6ی ئایاری 2018 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كه‌شناسی‌ و بومه‌له‌رزه‌زانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، لە راگەیەنراوێکدا رێژەی بارانبارینی ئەمساڵی راگەیاند. 


بەپێی ئەو خشتەیەی بڵاوکراوەتەوە کە بۆ دواڕۆژ نێردراوە، زۆرترین رێژەی بارانبارینی ئەمساڵ لە پارێزگای سلێمانی بووە بە رێژەی ‌796 ملم، پاشان هه‌ڵه‌بجه‌ 495 ملم و دواتر دهۆك 466ملم، ئینجا هه‌ولێر361ملم، لەکۆتایشدا پارێزگای كه‌ركوك271ملم بارانباریوە.

لەبارەی قەزاکانیشەوە زۆرترین رێژەی بارانبارین لە لە قەزای پێنجوێنە بەرێژەی 903 ملم و دواتر قەزای میرگەسور بە رێژەی 867 ملم و دواتر دینارتە دێت 798 ملم ئینجا سنوری ئیدارەی راپەرین دێت بە 785ملم.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure