جۆن کیری بەنهێنی لەگەڵ جەواد زەریف کۆبووەتەوە

هەواڵ / جیهان :: 06/05/2018‌ :: 312‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
رۆژنامەی (بۆستن گڵۆب)ی ئەمریکی بڵاویکردەوە کە زانیاری هەیە لەسەر چەندین دیداری نهێنی کە جۆن کیری، وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ محمد جواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران و چەندین سەرکردەی ئەوروپی ئەنجامیداوە بۆ پارێزگاریکردنی لەڕێککەوتننامەی ئەتۆمی ئێران. 

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشدا، کیری لەماوەی دوو مانگدا دووجار چاوی بە زەریف کەوتووەو دواترینیشیان دوو هەفتە پێش ئێستا بوو لە باڵەخانەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک.

ئەوەشی ئاشکراکردووە کە کیری و زەریف باسی دیاریکردنی ستراتیژییەکی نوێیان کردوە بۆ پاراستنی رێککەوتننامەی ئەتۆمی ئێران کە لەناوەڕاستی ساڵی 2015 واژۆکرا و لەئێستاشدا دۆناڵد ترەمپ دەیەوێت هەڵیوەشێنێتەوەو 12ی ئایاریشی دیاریکردوە وەک وادەیەک بۆ بڕیاردان لەسەر رێککەوتننامەکە.

رۆژنامەکە باسی لەوەشکردوە کە کیری چاویشیکەوتوە بە فرانک فاڵتەر شتاینمایەر، سەرۆکی ئەڵمانیا و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فرەنسا و فێدریکا موگرینی، نوێنەری باڵای یەکێتی ئەوروپا بۆ کاروباری دەرەوە و سیاسەتی ئاسایش.

رۆژنامەکە نوسیویشیەتی "وەزیرەکەی پێشوتری ئەمریکا زۆر هەوڵدەدات ئەو رێککەوتنە بپارێزێت کە بە یەکێک لە بنیادنەرانی رێککەوتنەکە دادەنرێت".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure