لەبارەی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران ناتانیاهۆ و پوتین کۆدەبنەوە

هەواڵ / جیهان :: 06/05/2018‌ :: 203‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
وابڕیارە 9ی ئایاری 2018 هەردوو سەرۆکانی روسیا و ئیسرائیل لە مۆسکۆ لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی ئێران و پێشهاتەکانی ناوچەکە کۆببنەوە و کۆبونەوەکەش دەکەوێتە پێش ئەو وادەیەی کە ترەمپ دیاریکردوە بۆ بڕیاردان لەسەر مانەوە یان دەرچوون لە رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران.


نوسینگەی ناتانیاهۆ ئاشکرایکردوە کە لە کۆبونەوەکەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و فلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیادا باس لە پێشهاتەکانی ناوچەکە دەکرێت و ئەم کۆبونەوەیەش دوای راگەیاندنەکەی ناتانیاهۆ دێت کە چەندین بەڵگەی دەستکەوتووە لەسەر بەدەستهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن ئێرانەوە.

هەروەها لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیشدا کە هەفتەی رابردوو ناتانیاهۆ و پوتین ئەنجامیاندا پوتین وتویەتی کە رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ئێران گرنگە و گرەنتی جێگیریی ئاسایشی جیهانە.

لەلایەکی دیکەوە ناتانیاهۆ چەندینجار داوای کردووە کە رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ئێران کە ساڵی 2015 واژۆکراوە، هەمواربکرێتەوە یان بە تەواوی هەڵوەشێنرێتەوە.

رێککەوتننامەی ئەتۆمی ئێران کە بە رێککەوتننامەی (5+1) ناسراوە تاران پابەند دەکات بە ڕاگرتنی بەشێکە لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی بۆ ماوەیەک کەمتر نەبێت لە 10 ساڵ بەرامبەر لابردنی سزا نێودەوڵەتییەکان لەسەری.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە