وەزیری دەرەوەی بریتانیا بۆ پرسی ئه‌تۆمی ئێران دوو رۆژ لەئەمریکا دەمێنێتەوە

هەواڵ / جیهان :: 06/05/2018‌ :: 219‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
ئەمڕۆ 6ی ئایاری 2018 بۆریس جۆنسن، وەزیری دەرەوەی بریتانیا سەردانی واشنتنی پایتەختی ئەمریکا دەکات و بۆ ماوەی دوو رۆژ دەمێنێتەوە و دەربارەی رێککەوتننامەی ئەتۆمی ئێران گفتوگۆ لەگەڵ ترەمپدا دەکات.


گفتوگۆکانی وەزیرەکەی بریتانیا و ترەمپ پێش ئەو وادەیەیە کە سەرۆکی ئەمریکا دیاریکردوە بۆ بڕیاردان لە مانەوە لەڕێککەوتننامەی ئەتۆمی ئێران یان کشانەوە، وادەکەش 12ی ئایارە.

ئاژانسی هەواڵی ئەسیۆشەیتد پرێس ئاشکرایکرد، ئەم سەردانەی جۆنسن بە کۆتا هەوڵی بریتانیا دادەنرێت بۆ رازیکردنی سەرۆکی ئەمریکا کە لەڕێککەوتننامەکە نەکشێتەوە.

لەکۆبونەوەکانیشدا وەزیری دەرەوەی بریتانیا لەگەڵ چەندین بەرپرسی باڵای ئیدارەکەی ترەمپ کۆدەبێتەوە لەنێویاندا مایک بێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، جۆن بۆڵتۆن، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی و ژمارەیەک بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا.

چاوەڕێشدەکرێت لە گفتوگۆکاندا کۆبونەوەی لوتکەی کۆریای باکور و ئەمریکا و دۆسیەی سوریاش باسیان لێوەبکرێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure