دواى 9 ساڵ هەڵبژاردنی په‌رله‌مانى لوبنان بەڕێوەدەچێت

هەواڵ / جیهان :: 06/05/2018‌ :: 226‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 5ی ئایار، دواى 9 ساڵ، له‌ لوبنان ناوه‌نده‌كانى ده‌نگدان به‌رووى هاووڵاتیاندا كرایه‌وه‌، بۆ هەڵبژاردنی ئه‌ندامدانى په‌رله‌مانى ئه‌و وڵاته‌.


كاتژمێر 7ى به‌یانى بنكه‌كانى ده‌نگدان له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانى لوبنان به‌رووى ده‌نگده‌راندا كرانه‌وه‌ كه‌ ژماره‌یان 3.7 ملیۆن كه‌سه‌و پرۆسه‌ى ده‌نگدانه‌كه‌ش تا كاتژمێر 7ى ئێواره‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

له‌ هه‌ڵژاردنه‌كه‌دا 500 كاندید له‌ ناو 77 لیست بۆ بردنه‌وه‌ى 128 كورسى كێبڕكێ ده‌كه‌ن و دانگدانه‌كه‌ش به‌سه‌ر 15 بازنەدا دابه‌شبووه‌.

پرۆسه‌ى ده‌نگدانه‌كه‌ له‌ ژێر چاودێرییه‌كى ئه‌منى تونددا ئه‌نجامده‌درێت و 50 هه‌زار سه‌رباز چاودێرى ده‌كه‌ن، جگه‌ له‌ هه‌زار كه‌س له‌ هێزه‌كانى پۆلیس و ئاسایش پارێزگارى له‌ ناوه‌نده‌كانی ده‌گه‌ندان ده‌كه‌ن، كه‌ بریتیه‌ له‌ 1800 ناوه‌ندى ده‌نگدان له‌ 15بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن. 

پێشبیش ده‌كرێت ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ئه‌نجامه‌ نافه‌رمییه‌كانى ده‌نگدان ئاشكرا ببێت و ئه‌نجامى كۆتایی بۆ رۆژى دووشه‌ممه‌ یان سێشه‌ممه‌ دوابكه‌وێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure