كه‌شناسى هه‌رێم په‌یامێكی راگه‌یاند

هەواڵ / کوردستان :: 06/05/2018‌ :: 28688‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
به‌ گوێره‌ى راگه‌یاندراوێكى كه‌شناسى هه‌رێم بۆ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكى تریش سامانى هه‌رێم هه‌ور ده‌بێت و بارانبارینیش به‌رده‌وام ده‌بێت.

له‌باره‌ى بارانى شه‌وى رابردوو هه‌ردوو پارێزگاى هه‌ولێرو دهۆك، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى و بوومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم راگه‌یاندووه‌، شه‌وى رابردوو له‌ پاریزگاى هه‌ولێرو ناوچه‌ شاخاوییه‌كانى بارانبارینى مامناوه‌ند و هه‌وره‌تریشقه‌و زیادبوونى خێرایى باى هه‌بووه‌و كه‌شێكى ناجێگریش دروست ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و پارێزگایه‌و لیّزمه‌ بارانى پچڕ پچڕیش ده‌بێت.

له‌باره‌ى بارانى پارێزگاى دهۆك، كه‌سناشى هه‌رێم، ده‌ڵێت "دواى گۆڕانى كه‌شى سه‌ر ناوچه‌كه‌مان بارینى ڕێژه‌كى زۆر باران به‌ تایبه‌ت له‌سه‌ر سه‌نته‌رى پارێزگاى دهۆك كه‌ زیاتر له‌ 50 ملم تۆماركراوه‌ له‌ ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێكدا".

له‌باره‌ى باران بارینى ئه‌م هه‌فته‌یه‌، كه‌شناسى هه‌رێم رایگه‌یاندووه‌، ئاسمانى هه‌رێم به‌گوێره‌ى وێنه‌ى مانگه‌ ده‌ستكرده‌كان هه‌ورى نزم و مامناوه‌ندى هه‌یه‌، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر پارێزگاى دهۆك و هه‌ولێر، بۆیه‌ پێشبینى ده‌كرێت بۆ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكى تر ئاسمانى هه‌رێم به‌رده‌وام هه‌ورى هه‌بێت و ئه‌گه‌رى بارانبارینی به‌رده‌وامیش هه‌یه‌ له‌ ماوه‌ى چه‌ند رۆژى داهاتوودا.

هاوكات ئه‌ژى گۆران، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى كه‌شناسى هه‌رێم به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند "به‌هۆى زۆرى راده‌ى شێ و به‌رزى پله‌ى گه‌رمى گۆڕانكارى زۆر به‌سه‌ر كه‌شوهه‌واى هه‌رێم به‌گوێره‌ى ناوچه‌كاندا دێت".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە