بۆ یه‌كخستنى تاریفه‌ى گومرگ ئه‌مڕۆ وه‌فدێكى حكومه‌تى عێراق سه‌ردانى هه‌رێم ده‌كات

هەواڵ / ئابوری :: 06/05/2018‌ :: 318‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 6ى ئایارى 2018، وه‌فدێكى گومرگى حكومه‌تى ناوه‌ندى سه‌ردانى هه‌رێم ده‌كه‌ن بۆ یه‌كخستنى پێناسه‌ى گومرگى له‌ هه‌رێم و ناوه‌ند.


ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى گومرگى هه‌رێم به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شاندێكى باڵاى گومرگى حكومه‌تى عێراق سه‌ردانى هه‌ولێر ده‌كه‌ن بۆ تاوتوێكردنى تاریفه‌ى گومرگى.

وتیشى "جگه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ، كۆبوونه‌وه‌ى تریش له‌نێوانیان ئه‌نجام ده‌درێت  تاوەکو تاریفه‌یه‌كى یه‌كگرتوو بۆ هه‌موو عێراق داده‌نرێت، چونكه‌ هه‌ردوولامان ده‌مانه‌وێت هه‌موو رێنماییه‌كان له‌ هه‌رێم و ناوه‌ند رێكبخرێنه‌وه‌ بۆ پێناسه‌ى گومرگى كار به‌یه‌ك سیسته‌م بكرێت".

به‌پێى رێككه‌وتن و كۆبوونه‌وه‌ى پێشتر نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند، دوای یەکخستنی رێنمایی و هەڵسوکەوتە گومرگییەکان دەبێت سەرجەم بازگە گومرگییەکانی ناوخۆ هەڵبگیرێن.

pno


created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure