دوو ئۆتۆمبێل بەسەرنشینەوە بەر لافاو کەوتوون

هەواڵ / کوردستان :: 05/05/2018‌ :: 6020‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رەڤەند گوھەرزی
بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی لە پارێزگای دھۆک رایگەیاند، بەھۆی بارانبارینەوە لە پارێزگای دھۆک تیمەکانیان ٢١ کەسیان رزگارکردووه‌ کە لە ناو ئۆتۆمبێڵەکانیاندا گیریان خواردبوو و ئاو چووه‌ته‌ ٥٠ ماڵیشه‌وه‌.


رائید بێوار عەبدۆلعەزیز، بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی لە پارێزگای دھۆک بە دواڕۆژ راگەیاند "بەھۆی بارینی بارانێکی زۆرەوە ئەمشەو لە پارێزگای دھۆک لافاو دروستبووەو زیانێکی زۆر بەر ھاووڵاتیان و ماڵه‌كانین گەیشتووە.

وتیشی "لەگەڕەکەکانی نزارکێ و بەرۆشکێ و چەند گەڕەکێکی دیکە لافاو دروستبووەو ۳۰ ئۆتۆمبێل بەر لافاوەکە کەوتوون و پربوون لەئاو، دوو ئۆتۆمبێڵیش بەسەرنشینەوە بەر لافاوەکە کەوتوون و تیمەکانمان به‌دوایاندا دەگەڕێن و تائێستا نازانین چیان بەسەرھاتووە".

ئاماژە بەوەشکرد "زیاتر لە ٥٠ ماڵ ژێرئاو کەوتوون و بەوھۆیەوە زیانی زۆری مادیان بەرکەوتووەو هه‌ر ئەمشەویش تیمەکانی بەرگری شارستانی ٢١ کەسیان رزگارکردووه‌، بەھۆی بەرزبوونەوەی ئاو لە ناو گەڕەکەکانی شاری دھۆک و گیرخواردنی چه‌ندین ئۆتۆمبێڵ".

بەوتەی بێوار، بارانبارین بەردەوامە و تیمەکانمان لە تەواوی دھۆک بڵاوپێکراون.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure