له‌ 12 كاتژمێردا له‌پارێزگایه‌كی هه‌رێم 52 ملم باران باریوه‌

هەواڵ / کوردستان :: 05/05/2018‌ :: 1482‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رێژه‌ی بارانبارینی له‌ 12 كاتژمێری رابردوودا بڵاوكرده‌وه‌و ته‌نها له‌پارێزگاى دهۆك زیاتر له‌ 52 ملم باریوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ بارانى 12 كاتژمێرى رابردوو رۆژى 05/5/2018 له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانى هه‌رێم به‌مشێوه‌یه‌ بووه‌:

دهۆك 52.2 ملم
پیرمام 0.4 ملم
سلێمانى 4.5 ملم 
چه‌مچه‌ماڵ 2.8 ملم
زاخۆ 0.7 ملم
خانقین 3.0 ملم
دوز Tr
ئامێدی 0.6 ملم
بامه‌رنی 10.0 ملم
بارزان 0.2 ملم
بازیان 6.2 ملم
كانى ماسی 3.0 ملم
كه‌لار 1.4 ملم
مانكیش 0.4 ملم
پێجوێن 0.2 ملم
ماوه‌ت 0.2 ملم
باتوفه‌ 27.6 ملم
شاریا 39.4ملم

باسی له‌وه‌شكردووه‌ به‌هۆی كاریگه‌رى نزمه‌ پاڵه‌ستۆی ده‌ریای سپی ناوه‌راست پێشبینى ده‌كرێت ئه‌مشه‌و نمه‌باران به‌رده‌وامبێت، به‌تایبه‌ت له‌ناوچه‌ شاخاویه‌كانى هه‌رێم.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure