له‌پارێزگایه‌كی هه‌رێم لافاو دروستووه‌و ئاو چووه‌تە ماڵی ھاووڵاتیانه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 05/05/2018‌ :: 2555‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رەڤەند گوھەرزی
ئێوارەی ئەمرۆ شه‌ممه‌ بەھۆی بارینی بارانێکی زۆر،  له‌سەنتەری پارێزگای دھۆک لافاو دروستبووەو بە دەیان دوکان و ماڵی ھاووڵاتیان پربووە لەئاو.

رائید بێوار عەبدۆلعەزیز، بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی لە پارێزگای دھۆک بە دوارۆژی راگەیاند "ئێستا لەچه‌ندین گەرەکی پارێزگای دھۆک بەھۆی بارانبارینێکی زۆرەوە لافاو دروستبووە".

وتیشی "لە گەڕەکی بەرۆشکی و نزارکی ئاو چووەتە ناو دوکان و ماڵی ھاووڵاتیان و بەوھۆیەوە زیانی زۆری مادییان پێگەیشتووە".

ئاماژە بەوەشکرد تیمەکانیان لە پارێزگای دھۆک لە ئامادەباشیدان و بە دەیان کەس لە ناو ئۆتۆبێڵەکانیاندا گیریان خواردبوو و رزگارکراون.

بەوتەی بێوار "بۆ ماوەی ٤٠ خەڵەک دەبێت ئێمە لە نزیک گەڕەکی بەرۆشکێ ناتوانین لە ئۆتۆمبێڵەکەمان بێینە دەرەوە، لەبەر بەرزبوونەەوەی ئاو".

راشیگەیاند تا ئێستا ھیچ حاڵەتێکی خنکان و گیانلەدەستدان رووینەداوەو بارانبارین بەردەوامە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure