توركیا و عێراق رێككه‌وتنێكى بازرگانى گرنگ واژده‌كه‌ن

هەواڵ / ئابوری :: 06/05/2018‌ :: 210‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
وه‌زیرى بازرگانى و گومرگى توركیا، دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئیبراهیم جه‌عفه‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئاشكرایكرد، له‌گه‌ڵ عێراقدا گه‌یشتینه‌ لێكتێگه‌یشتنێك، كه‌ له‌ ئایینده‌یه‌كى نزیكدا رێككه‌وتنى نه‌هێشتنى باجى دووسه‌ره‌ واژۆ بكه‌ین.


بوڵند توفنچى، وه‌زیرى بازرگانى و گومرگى توركیا، رایگه‌یاند "له‌ چوارچێوه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى هاوبه‌شى ئابوورى توركیا عێراق كه‌ له‌ ئه‌نكه‌رى پایته‌ختى توركیا به‌ڕێوه‌چوو، له‌گه‌ڵ عێراق گه‌یشتینه‌ لێكتێگه‌شتن سه‌باره‌ت به‌ نه‌هێشتنى باجى دووسەرە".

 توفنچى راشیگه‌یاند "نه‌هێشتنى باجى دووسه‌رە، كاریگه‌رى زۆرى ده‌بێت له‌سەر په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌كانى نێوان ئه‌نكه‌ره‌ و به‌غدا و بته‌وكردنى بنه‌ما یاساییه‌كان بۆ بازرگانان و پیاوانى خاوه‌نكارى هه‌ردوو وڵات.

رۆژی هه‌ینى له‌ ئه‌نكه‌ره كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى هاوبه‌شى ئابوورى توركى عێراق ده‌ستى به‌كاره‌كانى كرد، به‌مه‌به‌ستى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورى و بازرگانییه‌كان له‌ نێوان هه‌ردوولا و نه‌هێشتى ئاسته‌نگ و رێگرییه‌كان.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure