په‌روه‌رده‌ له‌باره‌ى رۆژێك پشوو رونكردنه‌وه‌ ده‌دات

هەواڵ / کوردستان :: 05/05/2018‌ :: 25318‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رێژنه‌ عه‌لى
به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى رۆژئاواى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، رۆژى هه‌ڵبژاردنى گشتى پشووى فه‌رمییه‌، به‌ڵام رۆژى ده‌نگدانى تایبه‌ت كه‌ ده‌كاته‌ پێنجشه‌ممه‌ ته‌نها بۆ ئه‌و ناوه‌ندانه‌ى ده‌نگى لێده‌درێت پشوو ده‌بێت.


به‌كر محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى رۆژئاواى سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، رۆژى 10ى ئایار واتا پێنجشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بۆ ئه‌و ناوه‌ندانه‌ى كه‌ ده‌نگدانى تایبه‌تى تێدایه‌ پشوو ده‌بێت، به‌ڵام بۆ رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو واتا رۆژى ده‌نگدانى گشتى له‌ سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانى خوێندن پشووى فه‌رمی ده‌بێت.

ئه‌و لێدوانه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى رۆژئاواى سلێمانى له‌ كاتێكدایه‌ به‌هۆى بایكۆتى خوێندنه‌وه‌ له‌ سنوورى پارێزگاكانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌، پڕۆسه‌ى خوێندن تا ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه‌ درێژكراوه‌ته‌وه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure