بانكێك 10 ملیۆن دینار پێشینه‌ى هاوسه‌رگیرى دەداتە فه‌رمانبه‌ران

هەواڵ / ئابوری :: 05/05/2018‌ :: 11599‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بانكى ره‌شید ئاشكرى ده‌كات، پێشینه‌ى هاوسه‌رگیریى بۆ ژنى یه‌كه‌م و دووه‌م بۆ فه‌رمانبه‌ران زیاد ده‌كات بۆ 10 ملیۆن دینار، به‌مه‌رجێك مووچه‌كانیان بهێننه‌ بانكه‌كه‌یان و له‌وێ وه‌ریبگرن.

نوسیگه‌ى راگه‌یاندنى بانكى ره‌شید، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 5ى ئایار له‌ به‌یاننامه‌یه‌ك رایگه‌یاند "بانكه‌كه‌یان بڕیاریدا پێشینه‌ى هاوسه‌رگیرى له‌ 5 ملیۆن دیناره‌وه‌ بۆ 10 ملیۆن".

به‌یاننامه‌كه‌ رونیكردووه‌ته‌وه‌ "پێشینه‌كه‌ به‌ فه‌رمانبه‌رانى فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كان ده‌درێت، ئه‌وانه‌ى كه‌ وه‌رگرتنى مووچه‌كانیان ده‌گوێزنه‌وه‌ بۆ بانكى ره‌شید، مه‌رجیش نییه‌ ژنى یه‌كه‌م یان دووه‌م بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ پێشتر خۆى یان هاوسه‌ره‌كه‌ى پێشینه‌ى هاوسه‌رگیریان وه‌رنه‌گرتبێت".

بانكى ره‌شید، پێشتر له‌ (22ى ئایارى 2017) رایگه‌یاند (5) ملیۆن دینار پێشینه‌ى هاوسه‌رگیرى خه‌رج ده‌كات، به‌مه‌رجێك ماوه‌ى گریبه‌ستى هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان ساڵێك زیاتر نه‌بێت.

به‌هۆى نه‌بوونى لقى بانكه‌كه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ناتوانن سوود له‌ خزمه‌تگوارییه‌كانى ئه‌و بانكە وه‌ربگرن، هه‌ركاتێك وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم ره‌زامه‌ندیدا به‌كردنه‌وه‌ى لقى بانكه‌كانى رافیده‌ین و ره‌شید لەشارەکانی هەرێم، ئه‌وكات ده‌توانن هه‌ردوو بانكى نابراو، خزمه‌تگواریی بانكى پێشكه‌ش به‌ هاووڵاتیانی هه‌رێم بكه‌ن.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure